بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" سبەینێ پلهكانی گهرما (٤ تا ٦) پلهی سیلیزی بهرزدهبنهوه".
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، ئەگەرى نمە باران هەیە لەسەر هەندێ لە ناوچە شاخاویەکان، لە کاتى نمە باران بەفر دەبارێت لەسەر لوتکەى شاخە بەرزەکان، لە سەنتەرى پارێزگاکان زۆربەى کاتەکان ئاسمان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت، هاوکات خێرای با (٥ – ١٠)کم دەبێت و مەودای بینین (٩ – ١٠)کم دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک بەرزدەبنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ پێنج شەممە ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى (چوار - شەش) پلەى سیلیزى و دوورستبوونى تەم لەسەر ناوچە شاخاوییەکان لە کاتەکانى بەیانی زوودا، هەروەها خێرای با (١٠ – ١٥)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باکووری خۆرئاوا و مەودای بینین (٨ – ٩) کم دەبێت.