دڵنیا ڕەزازی ئاماژە بە نوێترین کاری هونەری خۆی دەکات

خانمە گۆرانیبێژی کورد دڵنیا ڕەزازی نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی (دەبارێ) بڵاودەکاتەوە. 

دڵنیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی نوێی لە کاتی تۆمارکردنی بەرهەمە نوێکەی، ئاماژەی بە نوێترین کاری هونەری خۆی کردووە و دەڵێت، بەرهەمەکەی ناوی (دەبارێ)یە و بەمزوانە لە چەناڵی یوتوبی تایبەتی خۆی پێشكەشی هەوادار و گوێگرەکانی دەکات.    

دڵنیا كچی هونەرمەندان (ناسر ڕەزای و مەرزییە فەریقی)یە،  ساڵی (١٩٧٩) لە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، ساڵی (٢٠٠٦) ئەلبوومە تەواونەكراوەكەی دایكی بە دەنگی خۆی بڵاوكردەوە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپیشە، هاوکات ئەو خانمە گۆرانیبێژە لەگەڵ ھونەرمەند ناسر ڕەزازی باوکی چەند ئاھەنگ و کۆنسێرتێکی جەماوەرییان لە ئەوروپا سازکردووە، بڕیارە لە داهاتووشدا چەندین بەرهەمی تۆماركراوی دیكەی بڵاوبكاتەوە.


PM:12:35:07/02/2024