شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە و لە کاتەکانی نیوەڕۆدا ئەگەری تاوەباران هەیە.
شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاراس جەبار رایگەیاند" ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ئەگۆرێت بۆ تەنکە ھەوری بەرز پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی ٢ پلە بەرزتر ئەبێتەوە و بەرزترین پلەی گەرمی شارەکانی ھەرێم سلێمانی ١٥ پلە ، ھەولێر ١٦ پلە ، دھۆک ١٥ پلە ، کەرکوک ١٨ پلە ، ھەڵەبجە ١٦ پلە ، ئیدارەی گەرمیان ٢٠ پلە ، ئیدارەی راپەرین ١٤ پلە ، ئیدارەی سۆران ١٤ پلە ".
هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە کە خێرای با لەسەرخۆ ئەبێت ٥-١٠کم/ک ئاراستەی با لە گۆڕاندا ئەبێت ".
ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی دەڵێت" لە باکوری سعودیە و باشور و رۆژئاوای عێراق لەئەنجامی کاریگەری لاوازی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور لەکاتەکانی پاش نیوەرۆدا ئەگەری چالاکبوونی ھەورە بروسکە و تاوە باران لە ناوچەی جیاجیادا ئەبێت".