سوپای ئەمریکا لە دەریای سوور حەوت هێرشیکردە سەر گروپە چەکدارەکان

سوپای ئەمریکا رایدەگەیەنێت" هێزەکانیان حەوت هێرشی نوێیان کردووەتە سەر گروپە چەکدارەکانی حوسیەکان و بەر پەرچی حەوت موشەکیان داوەتەوە". 

فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا، بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە" هێزەکانی سێنتکۆم بۆ بەرگریکردن لە هێزەکانیان حەوت هێرشیان لەسەر چوار بەلەمی حوسی و حەوت موشەکی گەڕۆکی دژە کەشتی کروز ئەنجامداوە کە ئامادەکرابوون دژی کەشتییەکان هەڵبدرێن لە دەریای سووردا". 

لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) ڕایگەیاندووە" لە هێرشەکانی سەر پێگەکانی حوسییەکان لە یەمەن زیاتر لە (١٠٠) مووشەک و ئامێری هەڵگر لەناوبراون". 

پات ڕایدەر وتەبێژی پنتاگۆن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو هێرشانەی لە ٣ی شوباتدا ڕوویانداوە، لە کۆی (٣٦) ئامانج، (٣٥) ئامانجیان لەناوبردووە یان زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە کە بریتین لە شوێنی هەڵگرتنی چەک، ڕادار، ٣ هەلیکۆپتەر، ناوەندی فەرماندەیی و کۆنترۆڵکردن، و سیستەمی مووشەکی. 


AM:08:50:09/02/2024