بەیانی ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" سبەینێ پلهكانی گهرما بهرزدهبنهوه".
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، هاوکات خێرای با (١٠ – ١٥)کم دەبێت و مەودای بینین (٨ – ١٠)کم دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ شەممە ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت. ئەگەری هەبوونی کەمێک تۆز و خۆڵ هەیە لە کەشدا، لەگەڵ بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى (یەک - دوو) پلەى سیلیزى، هەروەها خێرای با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باشووری خۆرهەڵات و مەودای بینین (٦ – ٨) کم دەبێت.