سبەی پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی ھێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر خاکی عێراق کۆدەبێتەوە.
پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنەکانی بڵاوکردووەتەوە و سبەینێ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و تەنھا یەک تەوەر لەخۆدەگرێت، دەستدرێژی و ھێرشەکانی سەر خاکی عێراق تاوتوێ دەکرێت و گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت، بڕیاریشە کۆبوونەوەکە کاتژمێر پێنجی ئێوارە دەستپێبکات.
دوینێ نووسراوێک ئاڕاستەی سەرۆکی کاتی پەرلەمانی عێراق کراوە، ژماریەک پەرلەمانتار داوایانکردووە کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ڕێکبخرێت و تێیدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای کردنەدەرەوەی ھێزە بیانییەکان بکرێ.
هاوکات لەگەڵ نووسراوەکەدا ناوی ١٠٠ ئەندام پەرلەمان بڵاوکراوەتەوە، کە واژۆیان کۆکردووەتەوە و داوای کردنەدەرەوەی ھێزە بیانییەکان دەکەن لە خاکی عێراق.