مقاوەمەی ئیسلامی کۆتاییان بە ئاگر بەست لەگەڵ ئەمەریکییەکان هێنا

ئەمشەو هەینی ٩ ی شوبات مقاومەی ئیسلامی کە میلیشیا شیعەکانی سەر بە ئێرانن بریاری کۆتایی هێنانیان بە ئاگر بەستهێنا.

لە راگەیاندنێکدا کە ئەمشەو بڵاویانکردەوە مقاوەمەی ئیسلامی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە " ئەمەریکا بەس زمانی چەک تێدەگات"، جەختیش لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە دەبێت هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق دەربکەن.

دوای کوژرانی سێ سەربازی ئەمەریکی لەسەر سنوری ئوردون و سوریا لەلایەن حزبولآی عێراقی لە رێگای درۆنەوە، هەندێک لەم هێزانە ئاگربەستیان راگەیاند وەک دەرفەتێک بە سودانی تا لە رێگای گفتوگۆوە کۆتایی بە مانەوەی ئەمەریکا بهێنن لە عێراقدا.

لە تۆڵەی کوژرانی ئەو سێ سەربازە ئەمەریکا هەفتەی رابردوو، ئەمەریکا ٨٢ بنکەی سەربازی میلیشیاکانی لە عێراق و سوریا کردە ئامانج، دواتر شەوی چوار شەممە رابردوو لە بەغدا دوو سەرکردەی حزبوڵا لەلایەن درۆنەکانی ئەمەریکاوە کرانە ئامانج.

هەڵگیرسانەوەی شەڕ لەلایەن مقاوەمەی ئیسلامییەوە لە کاتێکدایە کە یەک شەممە گەرێکی تری کۆبوونەوە سەربازییە باڵاکانی نێوان ئەمەریکیەکان و عێراق سازدەکرێت.  



AM:12:13:10/02/2024