وه زیری دەرەوەی عێراق له باره ی هێرشی تۆڵەسەندنەوەی میلیشیاکانی پاڵپشتیکراوی ئێران و هێزه ئه مریکییەکان بۆ سەر خاکی ئەم وڵاته و هێنانی عێراق بۆ ناو ململانێ هۆشداری دەدات.
لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ بی بی سی، وەزیری دەرەوەی عێراق فواد حسێن داوای لە ئێران و ئەمریکا کرد توندوتیژییەکان ڕابگرن و عێراق نەکەنە شوێنی ململانێی نێوان دوو وڵات.
فواد حسێن رایگەیاند" بەهۆی ڕکابەریی نێوان هەردوو وڵاتی ئێران و ئەمریکا، عێراق زەرەر و باجی زۆری داوە".
لە هێرشەکەی ڕۆژی چوارشەممەدا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی لە شەقامەکانی بەغدا فەرماندەیەکی میلیشیا و دوو پاسەوانەکەی کوشت، ئەمەش وایکردووە گروپە چەکدارەکانی لایەنگری ئێران پابەندبن بە زیادکردنی هێرشەکانیان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا.