کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و ئەگەری نمەباران لە هەندێک ناوچە هەیە

کەشناسی هەرێم کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە کە پلەکانی گەرما ئەمڕۆ و سبەی بەرز دەبنەوە و ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لەگەڵ ئەگەری نمە بارانی پچڕ پچڕ لە هەندێ ناوچە.

بە پێی راگەیەندراوی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ شەممە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٤ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانی پچڕ پچڕ لە هەندێ ناوچە لە باشووری هەرێم، و پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە(١-٢) یلەی سیلیزی بە بەراوورد لە تۆمارکراوی دوێنێ.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی کەشناسی سبەی یەکشەممە ١١ی شوباتی ٢٠٢٤ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا.
پلەکانی گەرما بەرزدەبێت بە (١-٢) پلەی سیلیزی بە بەراوورد لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
 
هەولێر : ٢٠ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ١٩  پلەی سیلیزی

دهۆک :  ١٩ سیلیزی

کەرکوک : ٢١ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە :١٩ پلەی سیلیزی

زاخۆ :١٩ پلەی سیلیزی

گەرمیان :١٨ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ١ پلەی سیلیزی

سۆران: ٢٣ پلەی سیلیزی



AM:11:01:10/02/2024