مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی کارگێری مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی رایگه‌یاند که ئه‌وان و پارتی کۆمه‌کی سه‌ربازی رۆژئاوا‌و کوبانیان کردووه، به‌ڵام ئه‌نور موسلم و ئاسیا عه‌بدوڵا ئه‌و هه‌واڵه ره‌تده‌که‌نه‌وه.
له‌به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنی رووداودا 8 ی تشرینی یه‌که‌م له‌میانه‌ی چاوپێکه‌وتنێک مه‌لابه‌ختیار رایگه‌یاند که چه‌کیان داوه به کوبانی، به‌ڵام رۆژی 8 ی تشرینی یه‌که‌م ئه‌نور موسلیم هاوسه‌رۆکی حکومه‌تی کانتۆنی کوبانی و ئه‌مرۆش ئاسیا عه‌بدوڵا هاوسه‌رۆکی کانتۆنه‌که رایانگه‌یاند که‌هیچ پارچه چه‌کێکیان له‌هیچ لایه‌ن و که‌سێکه‌وه پێ نه‌گه‌یشتووه.
ئه‌نوه‌ر موسلیم رۆژی 8 ی تشرینی یه‌که‌م له‌رێگای سکایبه‌وه چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی روسیادا کرد له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا رایگه‌یاند که ئه‌وان داوای چه‌کیان له‌کۆمه‌لگای نێوده‌وڵه‌تی و حکومه‌تی هه‌رێم کردووه، به‌س تا ئێستا هیچیان به‌ده‌ست نه‌گه‌یووه.
هه‌روه‌ها ئاسیا عه‌بدوڵا له‌لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی رایگه‌یاندووه که چه‌کمان له‌هیچ لایه‌نێکه‌وه پێ نه‌گه‌یشتووه.