قوباد تاڵهبانی جێگری سهرۆك حکومەتی ( ماوە بۆ درێژکراوە )ی ههرێم ماڵپهڕێكی تایبهت بهناوی خۆیهوه دروستدهكاتو ههر خۆیشی سهرپهرشتی كارهكانی دهكات و مەبەست لە کردنەوەی ئەم ماڵپەڕە تایبەتە بە چالاکییەکانی خۆی و پێشنیارەکانی خەڵک.
بەپێی ڕاگهیهنراوێكی نوسینگهی جێگری سهرۆكی حکومەت، ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە ڕۆژی ٩ی شوبات ماڵپەڕێکی فەرمی تایبەت بەکارو چالاکییەکانی قوباد تاڵەبانی کەوتەکارو ماڵپەڕەکەش بەناوی قوباد تاڵهبانی خۆیەوەیەتی.
وەک لەبەشەکانی ماڵپەڕەکەدا دەردەکەوێت، ماڵپەڕەکە بەدوو ئاراستەدا کاردەکات، ئاراستەی یەکەم، بۆ ئاگادارکردنەوەی هاوڵاتییان لەکارو چالاکییەکانو بۆچونو ڕوئیاکانی قوباد تاڵەبانییە لەسەر پرسو بابەتە جیاوازەکانو ئاراستەی دوەمیش، هاوڵاتییان لەڕێگەی ماڵپەڕەکەوە بیرۆکەو پێشنیازەکانی خۆیان ئاراستەی قوباد تاڵەبانیو نوسینگەکەی بکەن.
ماڵپەڕەکە لەسێ بەشی سەرەکی پێکهاتوە ئهوانیش:
بەشی، دەربارە: پرۆفایلو دیدگاکانو دەستکەوتەکانی قوباد تاڵەبانی لەخۆدەگرێت
بەشی میدیا: هەواڵی هەفتانەی کارو چالاکییەکانی قوباد تاڵەبانی بەشێوەی ڤیدیۆ بڵاودەکرێتەوە، هەروەها هەواڵی ڕۆژانەی کارو چالاکییەکان لەگەڵ وێنەی چالاکییەکان لەبەشی گەلەریدا بڵاودەکرێتەوە، بەتایبەت ئەو میدیایانەی کە دەیانەوێت هەواڵەکانی قوباد تاڵەبانی ڕوماڵ بکەن لەم بەشەدا وێنەی چالاکییەکانیان بەکوالێتی بەرز دەستدەکەوێت.
ئهوهش هاتوه، "هەر لەبەشی میدیادا هەموو ئەو وتارانەی قوباد تاڵەبانی لەکۆڕو کۆبونەوە جیاوازەکاندا پێشکەشیکردون، بەشێوەی ڤیدیۆی کوالێتی بەرز بڵاودەکرێتەوە، کە ئەمەش بۆ بەکارهێنانی ڤیدیۆکان لەلایەن میدیا بینراوەکانەوە گرنگی خۆی هەیە".
بەشی، بەشداربە: لەم بەشەدا هاوڵاتییان دەتوانن بیرۆکەو پێشنیازەکانیان ڕاستەوخۆ بۆ قوباد تاڵەبانیو نوسینگەکەی بنێرن، لەبارەی شێوازی ناردنی بیرۆکەو پێشنیازەکانیش ڕێنوێنی پێویست دراوە بەهاوڵاتییان