دوای دۆڕاندنی ئیسپانیا هۆڵنداو ئیتاڵیا یاریدەكەن

‌رونی خاوەنی دوو گۆڵی شەوی رابردوو
لە پاڵاوتنەكانی جامی ئەوروپا ئیسپانیا دوچاری شكستهات و ئەمشەویش ئیتاڵیا و هۆڵندا یاریان هەیە
یاریەكانی پاڵاوتنی جامی ئەوروپای 2016 بەردەوامەو شەوی رابردوو 9 یاری ئەنجام دران و ئەمشەویش 9 یاری تر دەكرێت، لە ئەنجامە چاوەڕوان نەكراوەكانی پێنجشەممە ئیسپانیا بە 2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بە سلۆڤاكیای دۆڕاند، هەروەها ئینگلتەرا بە 5 گۆڵی بێ بەرامبەر لە سان مارینۆی بردەوەو سوید و روسیاش بەگۆڵێك یەكسانبوون.

ئەنجامی یاریەكانی پێنجشەممە:
سلۆڤینیا (1-0) سویسرا
مۆڵدۆڤا (1-2) نەمسا
بیلاروسیا (0-2) ئۆكرانیا
سوید (1-1) روسیا
لیتوانیا (1-0) ئەستۆنیا
مەكەدۆنیا (3-2) لۆكسەمبۆرگ
لیشنیشتاین (0-0) مۆنتینیگرۆ
ئینگلتەرا (5-0) سان مارینۆ
سلۆڤاكیا (2-1) ئیسپانیا

خشتەی یاریەكانی هەینی كە هەمویان 9,45 دەستپێدەكەن:
قوبرس × ئیسرائیل
ماڵتا × نەرویج
هۆڵەندا × كازاخستان
لاتڤیا × ئایسلەندا
توركیا × چیك
بولگاریا × كرواتیا
بەلجیكا × ئەندۆرا
وێڵز × بۆسنەوهەرسك
ئیتاڵیا × ئازەربیجان




PM:01:04:10/10/2014