نەتەوە یەكگرتوەكان داوا لە توركیا دەكات رێگە بەوە نەدات داعش كۆبانی بكاتە قەسابخانەیەك
كۆبانی
نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ سوریا، داوا له‌ئه‌نكه‌ره ده‌كات، ڕێگه نه‌رگرێت له‌وخۆبه‌خشانه‌ی ده‌یانه‌وێت بپه‌ڕنه‌وه بۆ كۆبانی بۆ ڕوبه‌ڕونه‌وه‌ی داعش و ڕێگه‌گرتن له‌ڕودانی قه‌سابخانه‌یه‌ك له‌وشاره.
ستیڤان دیموستۆرا، نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ سوریا،له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌شاری ژنێفی پایته‌ختی سویسرا، داوای له‌حكومه‌تی توركیا گرت ڕێ نه‌دات تیرۆرستانی داعش، قه‌سابخانه‌یه‌ك له‌شاری كۆبانی ئه‌نجامبده‌ن.
هاوكات داواشی له‌و وڵاته‌كرد، ڕێگه له‌په‌ڕینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه نه‌گرێت كه ده‌یانه‌وێت له‌ڕێی سنوره‌كانه‌وه بپه‌ڕنه‌وه بۆ كۆبانی به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش و ڕێگرتن له‌ئه‌نجامدانی تاوانكارییه‌كانی داعش.
دیمستۆرا، وتیشی پێویسته هه‌موان هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه له‌پێناو ڕونه‌دانی كاره‌سات له‌كۆبانی و هیواشی خواست هیچ مرۆڤێكی تر نه‌بینێت به‌ده‌ستی داعش سه‌ری بپه‌ڕێنرێت.
PM:05:37:10/10/2014