بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە تەقینەوەیەکی گەورە لە بۆرییەکی سەرەکى گواستنەوەى غاز لە شارى برۆجێنى سەر بە پارێزگاى چوارمەحەل و بەختیارى کۆماری ئیسلامی ئێران روویدا.
میدیای فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێران (میهر) بڵاویکردەوە" سەرلەبەیانی ئەمڕ لە هێڵی سەرەکی بۆری غازی ئێران لە شاری (بۆرۆجۆن) لە ناوەڕاستی وڵات ڕوویداوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێبکەوێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بە پشتبەستن بە خزمەتگوزارییەکانی ئاگرکوژێنەوەی وڵات، ئەو تەقینەوەیە لە هێڵی ٦٥ی بۆری نێوان رێڕەوی هەڵوای و رێگای بۆڵداگی لە شاری بۆرۆجن ڕوویداوە.
هەروەها لای خۆشیەوە سەعید عەقلى بەڕێوەبەرى سەنتەرى ستراتیژى تۆڕى غاز رایگەیاندووە" ئهگهری ههیه ئەو ڕووداوە كاری تێكدهرانه بوبێت و كارێكی ئاسایی نهبێت، بەڵام تا ئێستا زیانی گیانی نهبووه و لێكۆڵینهوهكانیش لهوبارهیهوه دهستیانپێكردووە".