سكرتێری خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت" تۆماركردنی سكاڵا له دادگای فیدڕاڵی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن كارێكی نابه‌رپرسانه بوو".
مونا قه‌هوه‌چی سکرتێری پێشووی پەرلەمانی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان، له په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه" له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی ساڵێك به‌سه‌ر په‌خستنی كاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان دیارینه‌كراوه، هه‌رچه‌ند سه‌رۆكی هه‌رێم دووجار واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی به‌یانكرد، به‌ڵام به‌هۆی سكاڵاكانی سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و كورسی كۆتاكان له دادگای فیدڕاڵی، تائێستا نه‌توانراوه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت".
راشیگه‌یاندووە" تۆماركردنی سكاڵا له دادگای فیدڕاڵی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن كارێكی نابه‌رپرسانه بوو، چونكه له‌لایه‌ك خه‌ریكه كۆی پرۆسه‌ی سیاسی و حكومڕانی و ئه‌زمونی هه‌رێم ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و كلتوره پێكه‌وه ژیانه‌ی كه هه‌رێمی كوردستانی له ناوچه‌كه‌دا پێدهناسێندرا، خه‌ریكه ئه‌ویش ناشیرین ببێت".
جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا بە گرنگی دەزانێت کە "له ناوخۆی هه‌رێم لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كان بۆ پرسی هه‌ڵبژاردن هه‌رچی زووه بگه‌نه رێكه‌وتنێكی گشتگیر و هه‌رچی له‌مپه‌ر و ته‌گه‌ره‌یه‌ك بوونی هه‌یه رایبماڵێنن و پاراستنی كۆی ئه‌زمون و قه‌واره‌ی ده‌ستوری هه‌رێم بكه‌نه ترۆپكی به‌رنامه سیاسیه‌كانیان".
"هه‌مومان پێكه‌وه پشتگیری هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم بین و به زوترینكات هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامبدرێت و چی دیكه له رێگه‌ی دادگای فیدڕاڵیه‌وه نه‌بینه له‌مپه‌ر بۆ به‌رێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، تاكه رێگه‌ی به‌هێزیمان و سه‌ركه‌وتنمان یه‌كریزییه، هه‌ر له‌و رێگه‌شه‌وه ده‌توانین سه‌رجه‌م مافه‌كانمان به‌ده‌ست بهێنین". (مونا قەهوەچی سکرتێری پێشووی پەرلەمانی کوردستان وادەڵێت)
ڕۆژی ١١ی ئەم مانگە بڕیار بوو دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیار لەسەر یاسای هەڵبژاردنەکانی هەرێم بدات، بەڵام بۆ جارێکی دیکە دادگای فیدراڵی ماوەی بڕیاردانەکەی بۆ ڕۆژی ١٨ی ئەم مانگە دواخست.