گۆرانیبێژی ناسراوی کورد پەرواز حسێن نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە و ڕۆژی ڤالانتاین لە فانەکانی پیرۆز دەکات.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پەرواز وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە کە ڤالانتاین لە هەوادارەکانی پیرۆز دەکات و دەڵێت" ژیان بەخۆشەویستییەوە جوانە".
پەرواز حسێن لە ساڵی ١٩٨٩ لە شاری رانیە لە دایکبووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، هاوسەری پێشووی هونەرمەند (گۆران ساڵح) بووە و لە ئێستادا خاوەنی دووکچن بە ناوەکانی (گلێنە و گۆنا)، پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە کێبرکێی عەرەب ئایدڵدا وەک کچە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد، لە ئێستاشدا خاوەنی چەندین بەرهەم و ڤیدیۆ کلیپە بە زمانی کوردی و عەرەبی.