کەشناسێک : تاوەباران و تەرزە بەردەوام دەبێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی دەڵێت" سبەی ئاسمانی هەرێم بە زۆری هەوری تەواو ئەبێت و تەم و مژ دروست دەبێت وتاوەباران و تەرەزە لە هەندێک ناوچە دەبارێت".

ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند" سبەی یەکشەمە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٤ لەئەنجامی بەردەوامی کاریگەری لاوازی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ھەوری تەواو ئەبێت لەگەڵ دروستبوونی تەم و مژ لە زۆربەی ناوچەکان لەکاتەکانی بەیانی و شەودا".

ئەوەشی خستووەتەڕو" لەنێوان کاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە بەھۆی زۆری شێ لەھەوادا و کرداری بەھەڵمبوون لەئەنجامی گەرمبوونەوەی ڕووی خاک ھەوای شێدار بەرزدەبێتەوە و لەناوچەی جیاجیادا کەڵەکە ھەوری بە بروسکە دروست ئەبێت و تاوە باران و تەرزە بەرێژەی جیاواز و دیاری نەکراو ئەبارێت ".

ئەو شارەزای بواری کەشناسی ئاماژەی بەوەشداوە کە پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ جێگیر ئەبێت، خێرای با لەسەرخۆ ئەبێت ٥-١٠کم/ک ئاراستەی با باشوری رۆژئاوا.



AM:09:25:17/02/2024