نرخی دینار لە کاتی داخستنی بازاڕی دراودا

ئێوارەی ئەمرۆ یەک شەممە لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بە بەراورد بە بەیانی کاتی کردنەوەی بازاڕ نرخەکەی گۆڕانکاری ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە.

نرخی ١٠٠ دۆلار ئیوارەی ئەمرۆ لەکاتی داخستنی بازاڕدا لە هەولێر بە ١٥٢ هەزار و ١٥٠ دینار بوو، لە سلێمانی بە ١٥٢ هەزارو ٣٠٠ دینار بوو، لە کەرکوک بە ١٥٢ هەزارو ٣٥٠ دینار بوو.

بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٢ هەزارو ٣٠٠ دینار بوو.

 بانکی ناوەندی کە رۆژانە هەر بڕە دۆلارێک بخاتە ناو بازاڕەوە کاریگەری لەسەر نرخەکان دەبێت، ئەمڕۆ ١٨ ی شوبات بانکی ناوەندی بڕی ٢١٣ ملیۆن و ٦٧٢ هەزار و ٨٥١  دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە  ١٩٩ ملیۆن و ٨٢ هەزار ٨٥١ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٤ ملیۆن و ٥٩٠ هەزار  دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.  



PM:05:56:18/02/2024