کەشناسی هەرێم: کاریگەری بارانبارین لاواز دەبێت

ئەمشەو یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڕی بارانبارینی (١٢) کاتژمێری رابردووی بەشێک لە ناوچەکانی بڵاوکردەوە کە زۆرترین باران لە ناوچەی ئاکرێ باریووە.

کەشناسی هەرێم ئاماژە بەوە دەکات، بۆ ئەمشەو کاریگەری دابارین لاواز دەبێت، تەنها کەمێک نمە باران لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای دهۆک و سلێمانی دەبێت، لەگەڵ بوونی تەم لە کاتەکانی بەیانی زوودا، لە هەندێ لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ماوەی (١٢) کاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین بڕی بارانبارین لە ناوچەی ئاکرێ باریووە کە بڕەکەی (٧.٤)  ملم بووە، کەمترین بڕیش لە زاخۆ باریووە کە (٠.١) ملم باران باریووە.

هەروەها زۆرترین بڕی باران بارین لەو ماوەیەدا له‌م ناوچانە باریووە:

سلێمانی ١.٨ ملم

چمچماڵ ١.٠ ملم

زاحۆ ٠.١ ملم

ئاکرێ ٧.٤ ملم

ئامێدی ١.٤ ملم

مانگیش ٠.٨ ملم

هەڵبجە ٠.٨ ملم

بازیان ٧ ملم

دەربەندیخان ٠.٨ ملم

میدان ٤.٤ ملم

حاجی ئۆمەران ٠.٢ ملم


PM:10:05:18/02/2024