ڕەشاد په‌رویزی ئه‌ندامی ڕێكخراوی فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تی نۆژین له شاری كامێران، له‌لایه‌ن هێزه ئەمنییەکانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه دەستگیرکرا.
بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری کامێران، ئەندامێکی ڕێکخراوی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین لقی ئەو شارەیان بە ناوی ڕەشاد پەرویزی دەستگیرکردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕەشاد پەرویزی بەبێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری دەستگیرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە، هه‌روه‌ها ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه خراونه‌ته پاڵ ئه‌و چالاكوانە كورده تائێستا له به‌رده‌ستدا نییه.
پێشتریش زارا محەمەدی مامۆستای زمانی کوردی و ئه‌ندامانی رێكخراوی نۆژین دەستگیرکرا و دواتر سزای پێنج ساڵ زیندانیکردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، بەڵام دوای ساڵێك به لێبوردنێكی گشتی ئازاد كرا.
هەروەها هێندەی پێنەچوو هاوسه‌ره‌كه‌ی بە ناوی سەیوان ئیبراهیمی كه ئه‌ویش ئه‌ندامی رێكخراوی نۆژین و مامۆستای زمانی كوردیە له شاری سنه‌ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه به (١١) ساڵ زیندانیكردن سزا درا.