کەشناسی هەرێم: بارانبارین بەردەوام دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڕی بارانبارینی (١٢) کاتژمێری رابردووی بەشێک لە ناوچەکانی بڵاوکردەوە کە زۆرترین باران لە ناوچەی چەمچەماڵ باریووە.

کەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئەمشەو ئاسمانى هەرێم ساماڵ بۆ پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری دروستبوونی تەمێکى سووک بە تایبەت لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى هەرێم وە لە ناوچەکانى باشور نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بارینى کەمێک نمە باران، سبەى بەیانى لە دواینیوەڕۆوە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ نمە بارانى بچڕ بچڕ و کەمێک هەورە تریشقە".

ئەوەشی خستەڕوو، لە ماوەی (١٢) کاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین بڕی بارانبارین لە ناوچەی چەمچەماڵ باریووە کە بڕەکەی (٥.٦)  ملم بووە. 

هەروەها زۆرترین بڕی باران بارین لەو ماوەیەدا له‌م ناوچانە باریووە:

هەولێر ٠.٢ ملم لە سەنتەرى شار بڕێکى زیاتر باران باری

پیرمام ١.٩ ملم

سلێمانى ٠.٦ ملم

چەمچەماڵ ٥.٦ ملم

دهۆک ٠.٩ ملم

زاخۆ ٣.٤ ملم

شەقڵاوە ٢.٥ ملم

ئاکرێ ٠.٢ ملم

ئامێدى ٠.٤ ملم

بامەرنێ ٠.٦ ملم

بازیان ١.٨ ملم

دەربەندیخان ٠.٤ ملم

مانگیش ٠.٤ ملم

سۆران ٠.٢ ملم

پێنجوێن ٠.٢ ملم


AM:12:02:20/02/2024