پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ و سبەی بارانبارین بەردەوام دەبێت و ههوره بروسكهشی لهگهڵ دهبێت".
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندی کات دەگۆرێت بۆ هەورى تەواو، لەگەڵ ئەگەرى بارینى نمە بارانى پچڕپچڕ و کەمێک هەورە تریشقە لە کاتەکانى دواینیوەرۆ لە ناوچەى جیاجیادا، هاوکات خێرای با (١٠ – ١٥)کم دەبێت و مەودای بینین (٨ – ٩)کم دەبێت، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەرى بارینى نمە بارانى پچڕپچڕ و کەمێک هەورە تریشقە لە کاتەکانى دواینیوەرۆ، هەروەها خێرای با (١٠ – ١٥)کم دەبێت و مەودای بینین (٨ – ١٠) کم دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک بەرزدەبنەوە.