وەزارەتی پەروەردە وادەی تاقیکردنەوەی پۆلەکانی ٤ تا ١٢ی بڵاوکردەوە و دەشڵێت'' ڕۆژانی شەممەش تاقیکردنەوە دەکرێت''.
وەزارەتی پەروەردە بە نووسراوی فەرمی سەرجەم پەروەردەکانی ئاگادار کردۆتەوە، ڕۆژی ٣/٦ یەکەم ڕۆژی تاقیکردنەوەی نووسینەکەی وەرزی یەکەم دەستپێدەکات و ڕۆژی ١٩ /٣ کۆتایی دێت.
وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەشداوە، تەنها ڕۆژانی پشووی فەرمی نابێت تاقیکردنەوە دابنرێت، و ڕۆژانی شەممەش تاقیکردنەوەی تێدا ئەنجام دەدرێت.
هاوکات وەزارەتی پەروەردە ڕێنمایی تەواوی بۆ خوێندنگاکان دەرکردووە، دەربارەی چۆنێتی دانان و دابەشکردنی نمرەکان.
دوای زیاتر لە ٤مانگ لە سنووری بایکۆت لە مانگی ٢ دا بەشێکی ناوەندەکانی خوێندن بایکۆتیان شکاند و گەڕانەوە هۆڵەکانی خوێندن، هاوکات دوێنێش پەروەردەی شارەزوور بایکۆتیان هەڵپەسارد و گەڕانەوە ناوەندەکانی خوێندن.