پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ و سبەی ئهگهری بارینی نمه بارانی پچڕ پچڕ ههیه و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە".
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە کاتەکانى دواینیوەرۆ دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، لەگەڵ ئەگەرى بارینى نمە بارانى پچڕپچڕ لە هەندێ ناوچەى جیاجیادا وە ئەگەری بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان، هاوکات خێرای با (٥ – ١٥)کم دەبێت و مەودای بینین (٨ – ٩)کم دەبێت، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە کاتەکانى دواینیوەرۆ دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور وە ئەگەری نمە بارانێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەیە، هەروەها خێرای با (٥ – ١٥)کم دەبێت و مەودای بینین (٨ – ١٠) کم دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک بەرزدەبنەوە.