دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق رایگەیاند"پەرلەمانی کوردستان لە ١٠٠ ئەندام پێکدێت و کورسی پێکهاتەکان نادەستوورییە".( ١١ کورسی کۆتاکان نەمان ).
ئەمرۆ چوار شەممە ٢١ ی شوبات دادگای فیدراڵی لەسەر یاسای هەڵبژادنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دوا بڕیاری خۆی راگەیاند کە بڕگە سەرەکییەکانی:
- کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەبات.
- کورسی کۆتاکان کە ١١ کورسین لەپەرلەمانی کوردستان نامێنن و بە نادەستوری هەژمار کرا.
- بازنەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نابێت لە ٤ بازنە کەمتر بێت.
ئەم بڕیارەی دادگای فیدراڵی دوای دواخستنی ١١ دانیشتنی ئەم دادگایە بوو لەسەر پرسی شێوازی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.