وەزارەتی پەروەردە لەڕێی لینكێکەوە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە بەراییەکانی خوێندکارانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی بڵاوکردەوە.
بەپێی ئاگادارییەکەی وەزارەتی پەروەردە، قوتابیان و خوێندکارانی قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی بە هەمو بەشەکانییەوە، بەپێی پارێزگاکان دەتوانن شوێن و هۆڵی تاقیکردنەوە بەراییەکان(تمهیدی) بزانن.
داوا لە خوێندکارانیش دەکەن رۆژێک پێش ئەنجامدانی یەکەم تاقیکردنەوە کە لە رێکەوتی (٣ی ٣ی ٢٠٢٤ ) کاتژمێر (١:٠٠)ی دوای نێوەرۆ ئەنجام دەدرێت، پێویستە قوتابیان سەردانی هۆڵەکانیان بکەن بۆ دڵنیابون لە شوێن و ناوەکانیان بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوە بەراییەکانی ساڵی خوێندنی ( ٢٠٢٣-٢٤).
لەکاتی هەبوونی هەڵە لە زانیاری زمانی خوێندن و ئاینی قوتابی پێویستە بەزوترین کات سەردانی پەروەردەکانیان بکەن بۆ ڕاستکردنەوەی زانیارییەکان.