به‌غدا بۆ ناردنی موچەی فەرمانبەران دوو مەرجی داناوە


حكومەتی بەغدا دوو مەرجی بۆ كورد داناوە تا موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان رەوانە بكات.

لەمبارەوە د. ئه‌شواق جاف، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ر به‌فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی‌ كوردستان به‌ NNA ڕاگه‌یاند:"سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ناردنی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم، گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌زیره‌ كورده‌كان بۆ به‌غدا‌و ئاشكراكردنی داهاتی نه‌وتی كردوه‌ته‌ مه‌رج".

ئه‌شواق جاف وتیشی:"هه‌رێمی كوردستان شه‌فاف بوه‌ له‌خستنه‌ڕوی داتا‌و داهاته‌كانی فرۆشتنی نه‌وتدا، ساڵانه‌ش داهاته‌كان به‌شه‌فافی ده‌چونه‌وه‌ به‌رده‌م به‌غدا، به‌ڵام به‌هۆكارێكی سیاسی كێشه‌ له‌م بابه‌ته‌دا دروستكرا".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌وان وه‌ك نوێنه‌رانی كورد جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، به‌زوترین كات یاسای نه‌وت‌و غاز له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ په‌سه‌ند بكرێت.

ئەمەش لەكاتێكدا كە بڕیارە سێشەممەی داهاتووە وەزیرە كوردەكان بگەڕێنەوە بەغدا‌و دەست بەكارەكانیان بكەن.



PM:03:06:11/10/2014