عێراق تا ناوەڕاستی ئەمساڵ مامەڵە دارایی دەکات بە ئەلکترۆنی

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، "عێراق هەوڵ و رێکارەکانمان چڕترکردووەتەوە بۆ گۆڕانکاری لە کاشەوە بۆ پارەدانی ئەلیکترۆنی".

عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا رایگەیاند " رێکارەکانی بانکی ناوەندی بەردەوامە لە کاریگەرییەکانی بەتایبەت لە پرسی کارتی ئەلیکترۆنی و بە ئەلیکترۆنی کردنی مامەڵە داراییەکان".

"پلانی بە ئەلیکترۆنی کردنی سەرجەم مامەڵە داراییەکان تەواوی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتی وکەرتەکانی خزمەتگوزاری دەگرێتەوە بەمەبەستی زیاترکردنی ئاستی پشتبەستنی هاوڵاتیان بە کارتی ئەلیکترۆنی. دەشڵێت، "

پارێزگاری بانکی ناوەندی پێیوایە، کەمکردنەوەی ئاستی مامەڵەکردنی کاش دەبێتە هۆی پارەدارکردنی زیاتری بانکەکان.

هاوکات کۆمەڵەی بانکە تایبەتەکانی عێراق لە ماوەی ساڵی رابردوودا نزیکەی دوو ملیۆن کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی دەرهێنراون و ژمارەی ئامێرەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی گەشتووەتە ٢٤ هەزار ئامێر.



PM:05:39:22/02/2024