کەشناسی:هەرێمی کوردستان بە کەشێکی ڕەشەبا و بەستەڵەکدا تێدەپەڕێت

کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە" بارستە هەوایەکی ساردی سێبیری ڕوو لەناوچەکەمان دەکات و هەندێ جار دەگاتە سەرووی ( ٣٥ ) کم  لەکاتژمێرێکدا و  پلەکانی گەرما ڕوو لەنزم بوونەوە دەکات بەنزیکەیی (٥-٧) پلەی سیلیزی، لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ سفر پلەی سیلیزی دادەبەزێت".  

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٤ کەشناسی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند" کەشی ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەهەندێ کات دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، لەکاتەکانی شەودا بارستە هەوایەکی ساردی سێبیری ڕوو لەناوچەکەمان دەکات. لەشەو درەنگدا لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفر بارینی کەمی دەبێت". 

ئاماژەی بەوەشداوە کە خێرای با  لەسەرخۆ – مامناوەند  ( ١٠ – ٢٠ )کم/س دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە  تۆمارکراوەکانی دوێنێ

بە گوێرەی راگەیەندراوی کەشناسی سبەی دووشەممە ٢٦ی شوبات کەشی ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، کاریگەری بارستە هەوایەکی سارد لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با لەسنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکووک کە هەندێ جار دەگاتە سەرووی ( ٣٥ ) کم  لەکاتژمێرێکدا و  پلەکانی گەرما ڕوو لەنزم بوونەوە دەکات بەنزیکەیی (٥-٧) پلەی سیلیزی، لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ سفر پلەی سیلیزی دادەبەزێت. 

 
راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشداوە پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ ، وخێرای با مامناوەند دەبێت ١٥-٣٠ کم لە کاتژمێرێکدا، لە هەندێ کات چالاک دەبێت بۆ سەرووی ٣٥ کم لە کاتژمێرێکدا .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر :١٣ 

سلێمانی :٨ 
 
دهۆک : ١٤ 

زاخۆ :  ١٥ 

هەڵەبجە :٩  

کەرکوک :١٥

سۆران : ٨ 

حاجی ئۆمەران :٠
  
 گەرمیان :١٥



AM:11:06:25/02/2024