لە قەزای زاخۆ خوێندکارێکی تەمەن (١٦) ساڵ بە چەقۆ دەکوژرێت

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٤ لە قوتابخانەیەکی گەڕەکی عەباسی لە قەزای زاخۆ، خوێندکارێکی تەمەن (١٦) ساڵان بە چەقۆ کوژرا. 
 
ئەحمەد رەمەزان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قەزای زاخۆ، لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" ئێوارەی ئەمڕۆ لە یەکێک لە قوتابخانەکانی قەزای زاخۆ دوو خوێندکاری هەرزەکار شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوانیان ڕوویدا کە لە ئەنجامدا یەکێکیان چەقۆیەکی لەوەی دیکەیان داوە و برینداریکردووە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای گەیشتنی مێردمنداڵەکە بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

ئەوەسی خستەڕوو، قوربانییەکە ناوی (ع، ح، ب) ەو تەمەنی (١٦) ساڵانە و خەڵکی قەزای شنگال بووە، لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکان لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە و هەوڵی دەستگیرکردنی ئەنجامدەری ڕووداوەکە دەدەن. 


PM:07:48:26/02/2024