کەشناسێک وادەی کۆتاییهاتنی وشکە سەرما و بای بەهێزی ڕاگەیاند

شارەزایەکی بواری کەشوهەوا ڕایدەگەیەنێت" تا رۆژی ھەینی کاریگەری وشکە سەرما و بای چالاک نامێنێت و پلەکانی گەرماش بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت". 

ئەمشەوی دووشەممە، ئاراز جەبار بواری شارەزای بواری کەشناسی، ئەمشەو دووشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" سبەینێ سێشەممە لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆی سیبیریا کە بای بەھێز و ھەوای ساردی ھێناوەتە ناوچەکە، ئاسمانی ھەرێم ساماڵ و کەمێک پەڵە ھەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بە جێگیری دەمێنێتەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بای باکووری رۆژھەڵات بەردەوام دەبێت، بە تایبەت لە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین و ناوچە شاخاوییەکانی خۆرھەڵاتی پارێزگای ھەولێر، خێرایی با بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێک کەمدەبێتەوە لە نێوان (٢٠ بۆ ٤٠)کم لە کاتژمێرێکدا.

ئەوەشی خستەڕوو، کاریگەری ئەم بەرزەپاڵەپەستۆیە تا رۆژی ھەینی بەردەوام دەبێت و لە ھەمان رۆژدا کاریگەری ئەو وشکە سەرما و با چالاکە نامێنێت و پلەکانی گەرماش لە رۆژی پێنجشەممە بە دواوە بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت.

هەروەها لای خۆشیەوە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم ڕایگەیاندووە" لە دوێنێ ئێوارەوە خێرای با چالاک بووە لە سنورى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمى کوردستان بە تایبەت سنوری پارێزگاى سلێمانى و ڕاپەرین و پارێزگای هەولێر و ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگای دهۆک ئەم زیادبوونە لە خێرایی با بووە هۆی ئەوەى چەند ستونێکى کارەبا بشکێنێ لە سنورى ناحیەى هەڵشۆ". 

خێرای باى هەندێک لەو ناوچانەیە لە ماوەى (٢٤) کاتژمێرى ڕابردوودا بەمشێوەیەیە: 

هەولێر ٤١ کم/س

پیرمام ٣٦ کم/س

سلێمانى ٥٨ کم/س

چەمچەماڵ ٥٨ کم/س

دهۆک ٢٢ کم/س

ئاکرێ ٩٤ کم/س

بارزان ٩٠ کم/س

بازیان ٦٦ کم/س

دەربەدیخان ٦٢ کم/س

حاجی ئۆمەران ٦٣کم/س

چۆمان ٧٦ کم/س

هەڵەبجە ٤٤ کم/س

کەلار٣٠ کم/س

کانى ماسى ٦٠کم/س

خەبات ٥٣کم/س

مەیدان ٦٧کم/س

سۆران ٤٩ کم/س

هەڵشۆ ١٠٠کم/س


PM:10:01:26/02/2024