كه‌شناسی هه‌رێم كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی راگه‌یاند

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بەجێگیری دەمێننەوە". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەروەها خێرای با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت، بەڵام لە سنووری پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان هەندێکجار خێرایی با چالاک دەبێت بۆ (٢٥)کم لە هەر کاتژمێرێکدا و ئاڕاستەکەشی ڕووەو باکورى خۆرهەڵات دەبێت، مەودای بینین (٨ – ١٠)کم دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هاوکات خێرای با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت و لە سنووری پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان هەندێکجار خێرایی با چالاک دەبێت بۆ (٢٥)کم لە هەر کاتژمێرێکدا و ئاڕاستەکەشی ڕووەو باکورى خۆرئاوا دەبێت، مەودای بینین (٨ – ١٠) کم دەبێت، پلەکانی گەرماش بەجێگیری دەمێننەوە. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر : ١٣

سلێمانی : ١١

دهۆک : ١٣

کەرکوک : ١٦

هەڵەبجە : ١١

زاخۆ : ١٤

سۆران : ١٠

حاجی ئۆمەران : ٢-

گەرمیان : ١٦


AM:10:44:27/02/2024