بانکی ناوەندی تا کۆتایی ئازار مۆڵەت دەدات بە کۆمپانیاکانی دراوی هەرێم

بانکی ناوەندی عێراق مۆڵەت دەدات بە کۆمپانیاکانی دراوی هەرێم تا ٣١ی ئازار رێکارەکانی (دەمج) تەواو بکەن.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردۆتەوە، بانکی ناوەندی عێراق چەند مەرجێکی داناوە بۆ کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو، یەکێک لە مەرجەکان ئەوەیە، تاکو ٣١/٣/٢٠٢٤، کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی کوردستان مافییان دەبێت، رێکارەکانی (دمج) تەواو بکەن و گشت مەرجەکانی بانکی ناوەندی جێبەجێ بکەن/

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە" بە پێچەوانەوە دوای ئەو رێکەوتە مافی وەرگرتنی مۆڵەتیان نامێنێت لەلایەن بانکی ناوەندییەوە".
 
لە چوارچێوەی ئەو مەرجانەی بانکی ناوەندیدا، مەرجی دانانی سەرمایەی دو ملیار و پێنچ سەد هەزار دینار هەڵگیرا، کە پێشتر وەک مەرجەکانی وەرگرتنی مۆڵەت دەبوایە کۆمپانیاکان ئەو بڕە پارەیە لە بانکی ناوەندیی عێراق دابنێن.
 
هەروەها هاتووە" ئەو کۆمپانیایانەی تەواوی مەرجەکانی بانکی ناوەندییان تەواو کردوە لەچەند هەفتەی داهاتو مۆڵەتی بانکی ناوەندییان پێ دەدرێت."



PM:04:19:27/02/2024