سەرۆک کۆماری عێراق جەختی لەوە کردەوە کە کە په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشه و وتی" گه‌شبینم به‌وه‌ی پرسی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق به رێككه‌وتن به‌م نزیكانه ده‌كرێت، په‌یوه‌ندییه‌كی دیپلۆماسی، سیاسی و ئابووری باشمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا پێویسته، ناتوانین ئه‌و په‌یوه‌ندییانه پشتگوێ بخه‌ین".
له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق له چاوپێکەوتنێکی له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی (الحدپ)ـی عه‌ره‌بی رایگه‌یاند" دابینكردنی سه‌قامگیری و ئاسایش بۆ عێراق، زامنی گه‌ڕانه‌وه‌یه‌تی بۆ ریزی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی"،هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشه.
سه‌رۆككۆماری عێراق راشیگەیاند" بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له عێراق به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌و وڵاته كراوه، بۆیه ده‌رچوونی ئه‌و هێزانه پێویسته به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارته سیاسییه عێراقییه‌كان و په‌رله‌مان دەبێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بوونی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق په‌یوه‌سته به بوونی داعش، كه هێزێكه له ئێستاشدا مه‌ترسییه بۆسه‌ر عێراق.
له‌تیف ره‌شید وتیشی" گه‌شبینم به‌وه‌ی پرسی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق به رێككه‌وتن به‌م نزیكانه ده‌كرێت، و په‌یوه‌ندییه‌كی دیپلۆماسی، سیاسی و ئابووری باشمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا پێویسته، ناتوانین ئه‌و په‌یوه‌ندییانه پشتگوێ بخه‌ین".
سەرۆک کۆماری عێراق له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئێران،رایگه‌یاند" په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی ئایینی و بازرگانیمان له‌گه‌ڵ تاران هه‌یه و ده‌ڵێت، به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانه ده‌ره‌كییه‌كان، ئازارمان كێشا و كاریگه‌ری خراپی كردووه‌ته‌سه‌ر عێراق".
لەتیف رەشید ئاماژەی بەوەداوە کە هێرشه‌كانی گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق په‌یوه‌سته به كاره "دوژمنكارییه‌كان"ـی غه‌زە.
تایبه‌ت به هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆسه‌ر هه‌ولێر رایگه‌یاند" هێرشه‌كه ره‌تكراوه‌یه، سنووره‌كنمان له‌گه‌ڵ ئێران سه‌لامه‌ته و رۆژانه چاودێری ده‌كرێت".