کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

کەشناسی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەگشتی کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.

بە پێی راگەیاندنی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ پێنج شەممە  ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٤ کەشی  ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت و پلەکانی گەرما  کەمێک بەرز دەبێت بە ( ١ – ٢ ) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی کەشناسی سبەی هەینی کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور.

کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە کە پلەکانی گەرما پلەکانی بە نزیکەی ٢ تا ٤ پلە بەرزتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: 

هەولێر : ١٧

سلێمانی :١٥

 دهۆک : ١٧ 

زاخۆ : ١٧

هەڵەبجە : ١٦

کەرکوک : ١٨

سۆران : ١٦

حاجی ئۆمەران : ٥

گەرمیان : ٢٠



AM:10:14:29/02/2024