کەشوهەوای هەفتەیەکی هەرێم رگەیەندرا

پسپۆرێکی بواری کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات تا یەک شەممە کەشوهەوا جێگیربێت، دوای شەپۆلێکی تەنکی باران هەرێم بگرێتەوە، بەڵام لە ٧ ی ئازاردا شەپۆلێکی نوێی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە.

ئاراز جەبار پسپۆری بواری کەشناسی هەرێم دەڵێت" سەرەتا سبەی ھەینی و رۆژی شەمە کەش لەناوچەکانمان بەسەقامگیری ئەمێنێتەوە لەگەڵ زیاتر بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بەرێژەی ٣ تا ٥ پلەی سەدی و ئاسمان بەزۆری ساماڵ و پەڵە ھەوری کەم ئەبێت و خێرای با لەسەرخۆ ئەبێت" . 

ئەو پسپۆرە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لەرۆژانی یەکشەمە و دووشەمە ٣/٣ و ٤/٣ ئاسمانی ناوچەکان بەزۆری ئەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و ئەگەری حاڵەتێکی لاوازی بارانبارین ئەبێت رێژەی بارانەکە کەم ئەبێت و ھەموو ناوچەیەکیش ناگرێتەوە زیاتر بەشێوەی ھەرەمەکی لەھەندێ شوێن بارانی کورت خایان ئەبێت و پلەکانی گەرما بەجێگیری ئەمێنێتەوە و خێرای با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند ئەبێت.

  لە بارەی شەپۆلێکی بەهێزترەوە، ئاراز جەبار دەڵێت " لەکۆتای ھەفتەی داھاتوو لەنێوان ٧ ی ئازار و بۆ ١١ ئازار پێشبینی ھاتنی شەپۆلێکی مامناوەندی بارانبارین ئەکرێت کە سەرچاوەی شەپۆلەکە دەریای ناوەراستە و ئەگەری رێژەیەکی باش و مامناوەندی باران دەکرێت لەو ماوەیەدا لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەی گەرمی بەرێژەیەکی کەم .



PM:09:23:29/02/2024