کەشناسی: رەشەبا کۆتایی دێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات لەمڕۆ هەینییەوە پلەکانی گەرما تا سێ پلە لە شوێنە جیاجیاکانی باشوری کوردستان بەرزبێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی بەم شێوەیە دەبێت:

کەشوهەوا، ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت .

خێراى با، لەسەرخۆ – مامناوەند ٢٠-١٠کم/س .

ئاراستەی با، باکووری خۆرهەڵات دەبێت .

پلەکانی گەرما، بە نزیکەی ١ تــــا ٣ پلە بەرزتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

سبەی شەممە بەمشێوەیە دەبێت:

کەش، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت .

پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .

خێراى با، لەسەرخۆ – مامناوەند ٢٠-١٠کم/س دەبێت.

ئاراستەی با، باشووری خۆرهەڵات دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: ١٧

سلێمانی: ١٦

دهۆک: ١٧

زاخۆ: ١٨

هەڵەبجە: ١٦

کەرکوک: ١٩

سۆران:١٦

حاجی ئۆمەران: ٧

گەرمیان: ٢٠



PM:12:40:01/03/2024