هێرشی داعش بەردەوامە، یەپەگەش بەرگری دەکات و ٩٦ داعش کوژراوە

لە دوا بەیانی یەکینەکانی پاراستن گەل سەبارەت بەشەڕ لەکوبانی و لەسەری کانێ ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ٩٦ داعش کوژراون.

لەدوا بەیانی یەپەگەدا کە شەڕی ٢٤ کاتژمێری پێشوو ئاشکرا دەکات، باس لەوە دەکات کە داعش لە ٢٤ کاتژمێری پێشوودا هەرچی توانای سەربازی خۆی هەیە کۆیکردەوەو لەهەر سێ لاوە بەتایبەتی لە باشورەوە هەوڵی دا بچێتە ناو شاری کوبانیەوە، بەلآم شکستی خوارد.

ناوەندی چاپەمەنی یەپەگە بلآویکردەوە لە ٢٧ هەمین رۆژیشدا چەکدارانی داعش بەهەموو توانایەکیانەوە ویستیان کوبانی کۆنترۆڵ بکەن، بەلآم شکستیان خوارد، هاوکات شەرەڤانانی یەپەگە کە دوو رۆژه دەستیان بەهەڵمەتێک کردووە لە سەری کانێ لە کانتۆنی جەزیرە گورزی کاریگەریان لە داعش دا.

بەپێی بەیانەکە لەرۆژهەلآتەوە دوێنێ تا درەنگانێکی شەو داعش بەردەوام بوون لە هێرشکردن، بەلآم نەیانتوانی هیچ بکەن و لەو قۆڵەوە ١٧ چەکداری داعش کوژران.

لەچواردەوری بەرزایی مشتە نورەوە لە باشوری رۆژهەلآتیشەوە، چەکدارانی داعش پاش تۆپبارانێکی سەختی ناو شارو بنکەکانی شەرەڤانان هێرشیان دەستپێکرد، شەرەڤانان بەرپەرچیان دانەوەو ١٧ چەکداریان لێ کوژرا.

بەپێی بەیانەکە لە ٢٤ کاتژمێری پێشوودا زۆرترین وچڕترین هێرشی داعش لەسەر بەرەی باشور بوو کە هەوڵیان دا لەرێگای ئۆتۆمبیلی بۆمبچێنراوەوە هێرش بکەنە سەر شەرەڤانان، بەلآم لێێان هاتنە دەست و ئۆتۆمبیلەکە بە دەسترێژی شەرەڤانان لەناو داعش خۆیدا تەقیئەوە.هاوکات هەندێک چەکداری داعش هەوڵیان دا دزە بەکەنە ناو سەنگەرەکانی یەپەگە، شەرەڤانان لێیان هاتنە دەست و ٣٦ چەکداریان لێ کوشتن.
سەرباری هێڕشی ئەوان شەرەڤانان هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی داعش و ٦ چەکداریان لێ کوشتن.
یەپەگە لە ناوچەکانی مبروکەو دهما لە باشوری شاری ساری کانیە بۆ دووەم رۆژە هێڕشی خۆی بەردوامە لەسەر بارەگاو بنکەکانی داعش و لەو شەرانەدا ٢٦ چەکداری داعش کوژران.

ئەم بەیانەی یەپەگە هیچ ئاماژەیەکی بۆ قوربانییەکانی یەپەگەو یەپەژەدا تیا نییە.



PM:05:14:12/10/2014