زاخۆ.. ئاگر لە شوقەیەک کەوتەوە و ٥ کەس تووشی هەناسەتەنگی بوون

ئاگر لە شوقەیەک لە گەڕەکێکی زاخۆ کەوتەوە و بەهۆی دۆکەڵەوە پێنج کەس تووشی هەناسە تەنگی بوون .

ئەمڕۆ شەممە ٢ی ئازاری ٢٠٢٤ کاتژمێر ٦،٣٠ بەیانی لە گەڕەکی کارێز لە زاخۆ ئاگر لە شوقەیەک کەوتەوە.

رائید جەمال هەسن، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی زاخۆ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" چوار دانیشتووی شوقەکە و کارمەندێکمان بەهۆی دووکەڵەوە تووشی هەناسەتەنگی بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران".
 
وتیشی " تا ئێستا لە هۆکاری رووداوەکە دڵنیا نەبوونەتەوە، بەڵام بە ئەگەرێکی زۆر هۆکارەکە سۆپای گاز بووە، چونکە رووداوی هاوشێوەمان هەبووە و سۆپا هۆکار بووە".

بەهۆی رووداوەکەوە هیچ کەسێک بە سووتان بریندار نەبووە و تیمەکانی بەرگری شارەستانی زوو ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکردووە.
 
ئاماری ئاگرکەوتنەوەکانی ساڵی رابردوو بڵاونەکراونەتەوە. بەگوێرەی ئاماری پۆلیس، ساڵی ٢٠٢٢ لە هەرێمی کوردستان ٧ هەزار و ٥٤٦ رووداوی ئاگرکەوتنەوە روویانداوە.



AM:11:24:02/03/2024