ئه‌مریكا: پشتگیری له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین

كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر ڕایدەگەیەنێت" هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و دادپه‌روه‌رانه‌ بۆ دیموكراسی و ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستان گرنگه‌". 

كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر له‌ پۆستێكدا له‌ تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) بڵاویكرده‌وه‌" پێشوازی له‌ دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌كه‌ین".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، پشتگیری له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و دادپه‌روه‌رانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بۆ دیموكراسیه‌كی ته‌ندروست و ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگه‌.

ئەمڕۆ یەکشەممە نێچیرڤان بارزانى فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ دیاریكردنى ڕۆژى هه‌ڵبژاردنى خولی شەشەمی په‌رله‌مانى كوردستان واژووكرد و ڕۆژى ١٠ی ٦ی ٢٠٢٤ هه‌ڵبژاردن ئەنجام دەدرێت. 


PM:06:49:03/03/2024