وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایدەگەیەنێت" ئەمشەو لە ڕووداوێکی تەقەکردندا به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر لە پارێزگای زیقار كوژرا".
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" عه‌مید عه‌زیز شه‌لال جه‌هل به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له پارێزگای زیقار ئه‌مشه‌و له كاتی ئه‌ركه‌كانیدا بۆ را‌گرتن و كۆتاییهێنان به ناكۆكیه‌كی خێڵه‌كی له قه‌زای ئیسڵاحی سه‌ر به پارێزگای زیقار كوژرا".
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕاشیگەیاندووە" هه‌ر كه‌سێك ئه‌م كاره تیرۆریستییه تاوانكارییه‌ی ئه‌نجامدابێت، له سزا ڕزگاری نابێت و راپێچی یاسا ده‌كرێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا ته‌واوی قه‌زای ئیسڵاح گه‌مارۆدراوه بۆ ده‌ستگیركردنی هه‌ردوو لایه‌نی ململانێكان بۆئه‌وه‌ی سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆیان وه‌ربگرن.