کەشناسی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەرێم پێشبینی دەکات ئەمڕۆ بارانێکی کەم لە پێدەشتەکان و لە چیاکانیش بەفرببارێت، سبەی سێ شەممە باران زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.  

ئەمڕۆ دوو شەممە بەم شێوەیە دەبێت:

کەش، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوویەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، ئەگەری کەمێک نمە باران هەیە لە هەندێ ناوچە کانی باکووری پارێزگای سلێمانی، هەروەها کەمێک بەفر بارین لەزنجیرە شاخاوویە سنووریەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم.

خێرای با، لەسەرخۆ – مامناوەند ٢٠-١٠کم/س، دەبێت، لەناوچەکانی گەرمیان کەمێک چالاک دەبێت بۆ ماوەیەکی کەم تا کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ بۆ سەروی ٣٠ کم/س، ئاراستەی با، گۆڕاو دەبێت.
پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ . 
مەودای بینین ٧-٩ کم دەبێت .

سبەی سێ شەممە، بەمشێوەیە دەبێت:

لەش، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لەناوچە شاخاوویەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ ئەگەری کەمێک نمە بارانی پچرپچر هەیە لەناوچە شاخاوویەکاندا. 
پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ . 
خێرای با، لەسەرخۆ – مامناوەند ٢٠-١٠کم/س دەبێت.
ئاراستەی با، باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین: ٧-٩ کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیەیە:

هەولێر: ١٦
سلێمانی:١٥
دهۆک: ١٦ 
زاخۆ: ١٧
هەڵەبجە:١٥
کەرکوک:١٩
سۆران: ١٥
حاجی ئۆمەران:٥
گەرمیان:٢١



PM:12:05:04/03/2024