سێ خۆکوژی داعش پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ له‌بازاڕی قه‌ره‌ته‌په خۆیان ته‌قانده‌وه‌و له‌ئه‌نجامدا 40 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداو زیاتر له 100 که‌س برینداربوو، داعش ناوی بکوژه‌کان بڵاوده‌کاته‌وه.
لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر، داعش ناوی ئەو که‌سانه‌ی بڵاوکرده‌وه که ته‌قینه‌وه‌کانی ناحییەی قەرەتەپەیان ئه‌نجامداوه.
داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له‌هه‌ر سێ ته‌قینه‌وه‌که دووپات ده‌کاته‌وه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که تەقینەوەی یەكەم لە ڕێگەی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو بوو، خۆكوژه‌کهش ناوی (ئەبوو سارەی ئەلمانی)یه. كردەوەی دووەم بە پشتێنێكی بۆمبڕێژكراوبووه‌و خۆكوژه‌که (ئەبو توراب توركی) لە بەردەم نەخۆشخانەی قەرەتەپە خۆی ته‌قاندۆته‌وه. سێهه‌م ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو بووه، خۆكوژیه‌که له‌لایه‌ن (ئەبو موحەممەد جەزراوی)ه‌وه ئەنجام دراوه.