یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" دوای ٣٣ ساڵ رزگاری و ئازادی، جێگای داخە لە ئێستادا کۆی ئەزموونەکەمان بە قۆناغێكی سەختی سیاسی‌دا گوزەر دەکات و پێویستە بەوپەری جدی و بەرپرسیارانە مامەڵەی دۆخەكە بكرێت و كێشە ناوخۆی و دەرەكیەكانمان بەزووی چارەسەر بكەین".
ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەن ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو تیشكی خسته سه‌ر بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و ڕووداو و پێشهاته‌كان خرایه به‌ر باس و تاوتوێكردن، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستی پێویست و ده‌ستنیشانكردنی ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی قۆناغه‌كه".
ئەوەش هاتووە" ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كاریه‌كانی هه‌ڵبژارنی په‌رله‌مانی كوردستان تاووتوێی راپۆرتی لێژنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی (هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه)ی كرد و ته‌ئكیدی كرده‌وه كه یه‌كگرتوو به‌رده‌وامه له‌سه‌ر (پرۆژه‌ی چوارچێوه‌ی نیشتمانی ده‌نگی ناڕازی) كه كراوه‌یه له به‌رده‌م سه‌رجه‌م هێز و رێكخراو و كه‌سایه‌تیه ناڕازییه‌كانی شه‌قامی كوردستان، به هیوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێ بێ له گۆڕانكاری ریشه‌یی، له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه وێڕای نرخاندنی بریاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی سه‌باره‌ت به موچه خۆرانی هه‌رێم جه‌ختكرایه‌وه هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ند به زووی ده‌ست بكه‌ن به دابه‌شكردنی موچه له كاتی خۆیدا".
له كۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووه كه" ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن یادی شكۆداری راپه‌رینی پێنجی ئاداری ساڵی (١٩٩١)ی به‌رز نرخاند و هیوای خواست كه ئامانجه‌كانی راپه‌ڕین به‌شێوه‌ی كرداری جێبه‌جێ بكرێت و له ئاستی قوربانیه‌كانی راپه‌رینی گه‌له‌كه‌ماندا بین، ئاماژه به‌وه‌درا كه دوای سی و سێ ساڵ رزگاری و ئازادی، جێگای داخه له ئێستادا كۆی ئه‌زموونه‌كه‌مان به قۆناغێكی سه‌ختی سیاسی‌دا گوزه‌ر ده‌كات و پێویسته به‌وپه‌ری جدی و به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه‌ی دۆخه‌كه بكرێت و كێشه ناوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كانمان به‌زووی چاره‌سه‌ر بكه‌ین".