یەکەمین کاردانەوەی عەبدوڵای حاجی مەحمود دوای دەرکردنی لە حیزب


لەیەکەم کاردانەوەی دەرکردن لە حزب، جێگری سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند" لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی سەرکردایەتیدا نیە سەرۆک یان جێگری سەرۆکی حزب لە پۆستەکانیان دوربخەنەوە".

ئەمڕۆ سێ شەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا عەبدوڵای حاجی مەحمود " ئەو کۆبونەوەیەی ئەمڕۆ ئەنجامدراوە کۆبوونەوەی بەرفراوانە و لە کۆبوونەوەی بەرفراواندا ناتوانرێت بڕیار بدرێت لەسەر دوورخستنەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی، یان سەرۆک و جێگری حزب."

ئەو جەخت دەکاتەوە کە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆیی حزب، تەنها لە کاتی بەستنی کۆنگرەی ئاساییدا دەتوانرێت بڕیاری دورخستنەوەی سەرۆک، یان جێگری سەرۆک بدرێت.

ئەمڕۆ دوای کۆبوونەوەی سەرکردایەتی سۆسیالیست کە بەئامادەبوونی حەمەی حاجی مەحمود بەڕێوە چوو، وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند" لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ئەنجومەنی راوێژکاری بەرپرسی مەکتەب و مەڵبەندەکانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، بڕیار درا بە دوورخستنەوەی عەبدوڵای حاجی مەحمود لە ریزەکانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان" .



PM:04:54:05/03/2024