بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکیەوە فەیسبووک و ئینستاگرام راوەستان

کەمێک لەمەوبەر هەردوو تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و ئینستگرام کە خاوەندارێتی کۆمپانیای مێتایە راوەستان.

کێشەکە ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە دەرکردنی بەشدارەکانیەتی دواتر ناتوانرێت بەشداربووەکە بچێتەوە هەژمارەکەی. 

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەر بڵاویکردەوە، بەهۆی ریپۆرت لەسەر فەیسبووک و ئینستاگرام، ئەو دوو تۆڕە لە کار کەوتن.

کۆمپانیای Dondetector، کە چاودێری هێلەکانی ئینتەرنێت دەکات رایگەیاند، زیاتر لە ٣٠٠ هەزار ریپۆرتی بەردەوام لەسەر فەیسبووک هەیە و لە هەمانکاتدا، زیاتر لە ٤٠ ریپۆرت لەسەر ئینستاگرام هەیە.

مارک زوکێربێرگ لە تۆڕی ئێکس پۆستی کرد و رایگەیاند، هاوڕێیان چەند خولەکێک بوەستن، کێشەکە چارەسەر دەکەین.

ئەندی ستۆن، گوتەبێژی کۆمپانیای مێتا لە تۆڕئ ئێکس رایگەیاند، ئێمە و هاووڵاتییان کاتێکی ناخۆشمان هەیە بەهۆی ئەم کێشەیە لە سێرڤەرەکانمان، ئێمە بەردەوامین لە کارکردن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام لە کار کەوتوون و زیاتر لە ٥٣ خولەکی پێچوو تاوەکو مێتا توانی کێشەکە چارەسەری بکات.



PM:06:32:05/03/2024