هالاند: داهاتووی من نادیارە... و چاوەڕێی وازهێنانی میسی دەکەین

هالاند لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ یارییەکەی نێوان سیتی و کۆپنهاگن، لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی شانزەی چامپیۆنزلیگ، لە  ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، "بەڕاستی لێرە دڵخۆشم”.

 لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بەڕاستی دڵخۆشم بە هەموو ئەو کەسانەی کەلە دەوروبەرمن، وەک بەڕێوەبەری تەکنیکی (گواردیۆلا)، دەستەی بەڕێوەبەرایەتی، و بەڕێوەبەرەکان.”.

 ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا ئەمە دەڵێم، سبەی هەرگیز نازانم داهاتوو چی بەدوای خۆیدا دەهێنێت، ڕەنگە ئەمە ببێتە مانشێتێکی گەورە لە هەواڵەکاندا. ئێوە دەتوانن ئەم قسانە بنووسن، بەڵام لەبیرتان بێت پێشتر چیم وتووە کە دڵخۆشم!

 کاتێک پرسیار لە هالاند کرا سەبارەت بە واژۆکردنی گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ سیتی، هێرشبەرە نەرویجییەکە وتی کە سەرنجی "ئێستا زیاتر لەسەر یاریگاکانە”.

 لە درێژەی قسەکانیدا وتی: یارییەکان زۆرن: دوو ڕۆژ لەمەوبەر دێربی هەبوو، ئێستا چامپیۆنزلیگ و ڕۆژی یەکشەممە ڕووبەڕووی لیڤەرپوول دەبینەوە، بۆیە پێموایە دەبێت سەرنجم لەسەر ئەوە بێت.

 
 سەبارەت بە لەدەستدانی خەڵاتی "زە بێست” و درانی بە ئەستێرەی ئەرجەنتینی لیۆنێل مێسی، هالاند لە لێدوانێکدا وتی: ئەو خەڵاتی بەدەستهێنا و جامی جیهانی بەدەستهێنا، پێموایە باشترین یاریزانە لە مێژووی تۆپی پێدا تا ئێستا”.

 ئاماژەی بەوەشکرد، ڕەنگە پێویست بکات چاوەڕێی وازهێنانی مێسی بکەین بۆ ئەوەی کەسێکی تر وەک باشترین سەیر بکرێت.

 لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ساڵی ڕابردوو 36 گۆڵم تۆمارکرد و گۆڵکاری یەکەم بووم، باشترین گۆڵکاری ئەم وەرزەش 18 گۆڵم هەیە بۆیە دەتوانیت بە دوو شێوە بیری لێبکەیتەوە، ئایا وەرزێکی باش بوو یان نا بۆ من.

 لە کۆتاییدا وتی: پێموایە ئێمە وەک تیمێک ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکەین، بێگومان ئەوەش سەرنجی سەرەکی منە، هەلێکی زۆرم لەدەست داوە، ڕەنگە لە داهاتوودا دەرفەتێکی گەورە لەدەست بدەم، خەڵکیش ڕەخنەم لێ دەگرن.


PM:08:40:05/03/2024