جەمشید عەندەلیبی هونەرمەندی ژەنیاری بە توانای ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.
ئێوارەی دوێنێ سێشەممە جەمشید عەندەلیبی ئاوازدانەر و ژەنیاری بە توانای ئامێری نەی، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆچی دوایی کرد.
جەمشید عەندەلیبی ساڵی ١٩٥٧ لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە و ئاوازدانەر و ژەنیارێکی بە توانای ئامێری نەی بووە، هەروەها
یەکێک لە کارە بەناوبانگەکانی (نەینەوا)یە کە حسێن عەلیزادە نوسیویەتی.
جەمشید خاوەنی چەند ئەلبومێکە بە ناوەکانی (میوانی تۆ، پاییزی قامیشەڵان، هاونشینی گیان و لە گۆرانییەکانی بێداد، نەوا، دەستان، دووکەڵی عود، ئاسمانی عەشق، یادی ئەیام، ریسوای دڵ، پەیامی سروە، دڵی مەجنوون).