کاتی تیروپشکی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە ڕۆژی هەینی ١٥ی ئازاری ٢٠٢٤ کاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ بە کاتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
یارییەکانی چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە ڕۆژانی ٩ و ١٠ی نیسان بەڕێوەدەچێت و یارییەکانی گەڕانەوەش لە ڕۆژانی ١٦ و ١٧ی هەمان مانگ ئەنجام دەدرێن.
هەروەها تیروپشکی قۆناغی پێش کۆتایی و چارەکی کۆتایی بە دووانە ئەنجام دەدرێت بۆ دیاریکردنی ڕێگای کۆتایی سەرجەم یانەکان بەرەو یاری کۆتایی.
بەروارەکانی قۆناغی پێش کۆتایی بەم شێوەیە دەبێت:
• ڕۆشتن: ٣٠ی نیسان و ١ی ئایاری ٢٠٢٤.
• گەڕانەوە: ٧ و ٨ی ئایاری ٢٠٢٤.