هەولێر.. ئاگر لە ناوچەی پیشەسازی کەوتووەتەوە

لە ناوچەی پیشەسازیی باکووری شاری هەولێر، ئاگر لە کۆگایەکی کەرەستەی بیناسازی کەوتووەتەوە و هیچ زیانی گیانی نەبووە.

لە کاتژمێر نزیک ٧ی بەیانی  ئەمڕۆ شەممە ٩ی ئازاری ٢٠٢٤ ئاگر لە کۆگایەکی کەرەستەی بیناسازی لە ناوچەی پیشەسازیی باکووری شاری هەولێر، لە نزیک شەقامی ١٠٠ مەتریی کەوتووەتەوە و تا ئێستا بە تەواوەتی کۆنترۆڵ نەکراوە.

نوێنەرێکی ئەو کۆمپانیایەی ئاگر لە کۆگاکەیان کەوتووەتەوە، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند" ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە".

ئاماژەی بەوەش کرد" ئاگرەکە زیانی گیانی نەبووە و هەموو لایەک سەلامەتن. ئەوەی هەبووە تەنها زیانی ماددی بووە کە بە سەرووی ١٠ ملیۆن دۆلار دەخەملێندرێت".

نوێنەری ئەو کۆمپانیایە ئاماژەی بەوەش کرد، ئێستا نزیکەی ١٠ بۆ ١٢ تیمی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن.


AM:09:13:09/03/2024